2. قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌کانی سه‌ده‌کانی ناوه‌راست
Medieval Architecture
سه‌رده‌می سه‌ده‌کانی ناوه‌راست به سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئاینی مه‌سیحی داده‌نرێت له مێژووی ئه‌وروپا به تایبه‌تی وه جیهان به گشتی . له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتی کڵێسا له سه‌رووی هه‌موو ده‌ساڵاته‌کانه‌وه بوو . وه‌ک زۆربه‌ی بیروباوه‌ڕ و ئاینه‌کان سه‌ره‌تا مه‌سیحیه‌ت له سه‌رده‌می کلاسیک به نهێنی و ئازاردانی په‌یڕه‌وکه‌رانی ده‌ستی پێ‌کرد ئه‌و کات له‌لایه‌ن پاشاکانی رۆم به تووندی ده‌چه‌وسانه‌وه رێگریان لێ ده‌کرا . به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی کات ژماره‌ی باوه‌ردارانی رووی له زیادی ده‌کرد تاکوو ده‌سه‌ڵاتیان زیادی کرد و توانیان شارستانیه‌تی رۆمانی بگرنه ده‌ست که به سه‌رده‌می زێڕینی مه‌سیحیه‌ت داده‌نرێت که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست.
بێگوومان بیناسازیش وه‌کوو هونه‌ر که‌وتۆته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و بیروباوه‌ر و ئاین و فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی سه‌رده‌مه‌ی که تیایدایه ، بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا بینا گرنگه دیزایین کراوه‌کان ته‌نها بینایه ئاینیه‌کانی تایبه‌ت به ئاینی مه‌سیحی بوون وه‌ک cathedral ,chapel, church بوون.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له بیناکانی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه که ئه‌وان زۆربه‌ی ره‌گه‌زه(عنصر) دیاره‌کانی بینایه‌ی رۆمانیان وه‌رگرتووه و به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی جیاواز تر به‌کاریان هێناوه. واته ئه‌م قوتابخانه‌یه له سفره‌وه ده‌ستی پێ نه‌کردووه وه‌کو هه‌موو ڕێباز و قوتابخانه‌کانی تر.
ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ش دوو ستایلی سه‌ره‌کی له خۆ گرتووه که ئه‌وانێش
1.رۆمانسیک Romanesque Architecture
2.گۆتیک Gothic Architecture
یه‌که‌م: ستایلی رۆمانسیک
له ده‌وروبه‌ری ساڵانی 1000 ی زاینی ئه‌م ستایله سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌ویش سه‌ره‌تا به لاسایکردنه‌وه‌ی بیناسازی رۆمانی پاشان ورده ورده مۆرکی خۆی وه‌رگرت هه‌ر بۆیه دابه‌ش ده‌کرێت بۆ سێ سه‌رده‌م
ا. سه‌ره‌تای رۆمانسیک pre romanesque
ب. ناوه‌راستی رۆمانسیک medi-romanesque
ج.رۆمانسیکی باڵا high romanesque
ئه‌و هۆکارانه‌ی که بوونه هۆی به‌ناوبانگ بوونی بیناسازی رۆمانسیک بریتی بوون له
1. گوومه‌ت Dome
2. دینگه column
هه‌روه‌ها زۆربه‌ی کاتیدرال و بینا ئاینیه‌کانی تری ئه‌م ستایله ره‌گه‌زێکی دیاریان تێدایه ئه‌ویش بریتیه له تاوه‌ر (برج) که هۆیه‌که‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که مه‌سیحیه‌کان باوه‌ریان وابوو چه‌نده بینا ئاینیه‌کانیان لووتکه‌که‌ی به‌رزتر بێت زیاتر له خوا نزیک ده‌که‌ونه‌وه که ئه‌مه‌ش فه‌لسه‌فه‌و روانینی مه‌سیحیه‌کان پیشان ده‌دات .
بینا هه‌ره دیاره‌که‌ی ئه‌م ستایله بریتیه له که‌تیدرالی کۆمپۆنایل که هه‌ر ئه‌م کاتیدراله‌ش تاوه‌ری پیزای سه‌رسوڕهێنه‌ری جیهانی له خۆ گرتووه.
(تێبینی) کاتیدرال : بینایه‌یه‌کی ئاینی مه‌سیحیه که سه‌رپه‌رشتی کڵێسا‌کان ده‌کات.
دووه‌م : ستایلی گۆتیک Gothic Architecture
ئه‌م ستایله پاش ستایلی رۆمانسیک ده‌ستی پیکرد له سه‌ده‌ی 12 ی زاینیی.
له‌م ستایله‌دا توانرا که‌رسته‌ی بینا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو چاره بکرێ به به‌راورد له پێشی خۆی ئه‌ویش به هۆی به‌کارهێنانی که‌رسته‌ی کۆنکریت له بیناکان (به‌ڵام به‌بێ شیش). بۆیه بیناکانی ئه‌و ستایله بۆشاییه‌کانیان (فضاء) گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ یه‌که‌م جار رێگای نه‌خشه‌کێشانی ئه‌ندازه‌ییان Graphic به‌کارهێنا بۆ درووست‌کردنی قه‌وسه‌کان، به پێی رێژه‌ی ئه‌ندازه‌یی زۆر ورد که ئه‌مه‌ش رێکخستنێکی جوانی به بیناکان به‌خشی.
ستایلی گۆتیکیش دابه‌ش ده‌بێت بۆ سێ سه‌رده‌م:
ا. سه‌رده‌می زوو Early Gothic Period
ب. سه‌رده‌می باڵایی High period
ج. سه‌رده‌می ئاوریشمی Rayonnant period
له ره‌گه‌زه تایبه‌تمه‌نده‌کانی ئه‌م ستایله:
1. به‌کارهێنانی pointed arch که‌وانه‌ی خاڵدار
2. به‌کارهێنانی گوومه‌ت Vaults , rips
3. به‌کارهێنانی رێگای (حل و شد) (Flying butter flies) کردنی دیواره‌کان تاکوو به هێز بێت ، بۆیه زۆربه‌ی بیناکانی ئه‌و سه‌ره‌ده‌مه تاکوو ئیستا ماوه.
4. به‌کارهێنانی په‌نجه‌ره‌ی شێوه که‌وانه‌یی
5. دانانی تاوه‌ر له‌سه‌ر بیناکان
له بینا هه‌ره به‌ناوبانگه‌کانی ئه‌م ستایله کاتیدرالی نۆتردامه‌که به 62 ساڵ ته‌واو کراوه.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌ک بیناسازی سه‌ده‌کان ناوه‌راستن
کاتیدرالی کۆمپۆنایل
فۆنتانی




بۆ نووسینی ئه‌م بابه‌ته سوودم له‌م سه‌رچاوانه وه‌رگرتووه:
1.ئینسکلۆپیدیای Encarta
2.سایتی about architecture
3.محاضره‌کانی وانه‌ی history of architecture
پێشه‌کی:
بێگوومان فه‌لسه‌فه کاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌موو هونه‌ر و زانست و بیرکردنه‌وه‌کان با بزانین هۆکاره‌که‌ی بۆچ ده‌گه‌ڕێته‌وه:
له‌سه‌ره‌تایی مێژووی مرۆڤایه‌تی تاکه بابه‌تێک که باڵا ده‌ست بوبێ ئه‌فسانه بووه هۆکاری هه‌موو شتێکی نه‌زانراوویان ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌فسانه.
به‌ڵام دواتر پاش سه‌رهه‌ڵدانی نووسین واته سه‌ره‌تایی مێژووی نوێ بابه‌تی زاڵ بریتی بووه له فه‌لسه‌فه(بێگوومان ئاینیش هه‌بووه به‌ڵام وه‌کو ئه‌م به قوڵی نه‌چۆته ناو بابه‌ته هونه‌ریی و فیکریه‌کان) که ئه‌میش هه‌موو زانست و هونه‌ره‌کانی له خۆ گرتبوو وه‌کو ئیستاتیکا (فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ر ) و زانستی ره‌فتار (Ethic ) و میتافیزیک و لۆجیک(منطق) و ماتماتیک..هتد
دواتر ورده ورده ئه‌م به‌شانه‌ی فه‌لسه‌فه فراون بوون و به‌شی سه‌ربه‌خۆیان لێ جیا بۆوه بوونه زانستی سه‌ربه‌خۆ ، هه‌ربۆیه‌ش ئێستا فه‌لسه‌فه به دایکی زانسته‌کان ناو ده‌برێت.بۆ نموونه پێشتر بیناسازی به‌شێک بووه له ئیستاتیکا به‌ڵام دواتر بۆته به‌شێک له هونه‌ره جوانه‌کان و دواتر مۆرکی تایبه‌تی وه‌رگرتووه‌و بۆته لقێکی سه‌ربه‌خۆ.
به‌ڵام ئه‌مه مانای له‌ناوچوون و کۆتایی فه‌لسه‌فه ناگه‌یه‌نێت به‌ڵکۆ تاکوو ئێستاش لقه سه‌ره‌کیه‌کانی فه‌لسه‌فه(لۆجیک ،ئیستاتیکا ،فه‌له‌سفه‌ی ره‌فتار ، میتافیزیک ، تیۆری زانین ) هه‌رماوه‌و چه‌ندیین قوتابخانه‌ی نوێیان هه‌یه.
قوتابخانه فه‌لسه‌فیه‌کان و قوتابخانه بیناسازییه‌کان
وه‌کو وتمان فه‌لسه‌فه کاریگه‌ری هه‌بووه و ده‌بێت له‌سه‌ر هونه‌ره جوانه‌کان به گشتی و بیناسازی به تایبه‌تی ، بۆیه هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی فه‌لسه‌فی چه‌ندیین په‌یڕه‌وکاری هه‌بووه هه‌ر له هونه‌ر نووسین و شانۆ و شیوه‌کاری و بگره تا بیناسازیش به وته‌یه‌کی تر وێنه‌وه دێزایینی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رده‌می خۆیان بوونه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌بێ بیزانیین ئه‌وه‌یه که هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ک چه‌نده‌ها شێواز( style ) و به‌شی تایبه‌تی هه‌یه بۆنموونه : قوتابخانه‌ی پۆستمۆدێرنی بیناسازی چه‌ندین ستاییلی جیاوازی هه‌یه وه‌ک: ستاییلی مێژوویی ، ستاییلی کلاسیکی سه‌ربه‌خۆ ، ستاییلی لۆکا‌ڵی نوێ و بگره تا ستایلی هه‌ڵوه‌شانه‌گه‌ری De-construction و لوولدان و قوپاندنه‌وه folding ئه‌مانه هه‌موو وه‌کوو چه‌ند پۆلێکی یه‌ک قوتابخانه‌ن.
ئێستاش باسیی یه‌که یه‌که قوتابخانه فه‌لسه‌یه‌کان و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر بیناسازیتان بۆ ده‌که‌م ، به‌ڵام له‌به‌ر درێژی بابه‌ته‌که به چه‌ند به‌شێک بڵاووی ده‌که‌مه‌وه.
به‌شی یه‌که‌م:
قوتابخانه‌ی فه‌لسه‌فی کلاسیک وبیناسازی کلاسیک
فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می سوقرات و ئه‌فڵاتوون و ئه‌رستۆ بگره زووتریش واته نزیکه‌ی 350 ساڵ پێش زایین.که بابه‌تی فه‌لسه‌فه‌که‌یان گشتی و چڕ وپڕ بووه زۆر به‌قووڵی رۆچونه‌ته ناو بابه‌ته‌کان وبۆیه تێگه‌یشتن لێیان زۆر ئاسان نیه.
بیناسازیش به‌ته‌ریبی له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه له‌م دیارده‌یه بێبه‌ش نه‌بووه.
بۆیه ده‌بینین بیناکان کلاسیک پڕیه‌تی له detail و نه‌خش و زه‌خره‌فه و په‌یکه‌ر و ....هتد که هه‌ریه‌که‌یان ره‌نگدانه‌وه‌ی رووداوێک یان قاره‌مانی شه‌ڕێک یاخوود بیر‌و باوه‌رێک بووه.
بیناسازی کلاسیک چه‌ن قوتابخانه‌یه‌ک ده‌گرێته خۆی له‌وانه :
1. قوتابخانه‌ی بیناسازی رۆمانی Roman Architecture
2. قوتابخانه‌ی بیناسازی یۆنانی Greek Architecture
3. قوتابخانه‌ی بیناسازی میسری Egyption Architecture
4. قوتابخانه‌ی بیناسازی میزۆپۆتامیا Mysopotamian Architecture
5. قوتابخانه‌ی بیناسازی چینی Chinese Architecture
بێگوومان دیاره قوتابخانه‌ی تریش هه‌ن به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌واریان نه‌ماوه بۆیه ناوهیشیان نه‌ماوه.
*** ئه‌م قوتابخانه بیناسازیانه‌ی کلاسیک له بابه‌تی مێژووی بیناسازی له قۆناغی دوه‌مهی به‌شی بیناسازی ده‌خوێنرێت به‌ڵام قوتابخانه‌کانی تری وه‌ک مۆده‌رن و پۆست مۆدێرن له پۆله‌کانی دواتر ده‌خوێنرێت.
بێگوومان ئه‌م قوتابخانه کلاسیکیانه‌ش هه‌ریه‌که‌و چه‌نده‌ها شێوازی تایبه‌تێان هه‌یه بۆنموونه قوتابخانه‌ی یۆنانی چه‌ند شێوازێکی هه‌بوه که به جیاوازی دینگه‌کانیان coloumn ده‌ناسرێته‌وه له‌وانه شێوازی ئایۆنی و کۆره‌نتی و شێوازی دۆریک.
یه‌کێک له خاسیه‌ته‌کانی قوتابخانه‌ی کلاسیک به گشتی ئه‌وه‌بووه که دیزاینی بیناسازی ته‌نها تایبه‌ت بووه به کۆشک و ته‌لاری پاشا و ئیمپراتۆر وفیرعه‌ونه‌کان و بینا ئایینیه‌کانیان ،هه‌ر چی خه‌ڵکی گشتییه به چاوی به‌نده سه‌یر کراوه‌و مافێکی ژیانی ئه‌وتۆی نه‌بوه تا ماڵه‌که‌ی دیزایین بکرێ.
هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه کۆشک و ته‌لار و قه‌ڵاکانیان زۆر به پته‌وی هه‌روه‌ها به تێچوونێکی ئابووری زۆر و به ماوه‌یه‌کی زۆر تاکو هه‌ندێکیان گه‌یشتۆته چه‌ند سه‌ده‌یه‌ک دروست کردووه.
له رووی که‌رسته‌ی بیناسازیه‌وه زۆرتر پشتیان به‌ستووه به که‌رسته سروشتیه‌کانی وه‌کو به‌رد و خۆڵ و دار ... بۆیه ئه‌مرۆ پاشماوه‌یان زۆر به که‌می ماوه یاخوود هه‌ر نه‌ماوه به‌تایبه‌ت ئه‌ونه‌ی که له قوڕ دروست کراون.
یه‌کێکی تر له خاسیه‌ته‌کانی بینای کلاسیک ئه‌وه‌یه که قه‌باره‌ی بیناکان و بۆشاییه‌کان spaces زۆر گه‌وره بووه که ئه‌مه‌ش بۆ خۆ ده‌رخستن بووه له رووی ئابووری و هێز .
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له‌م قوتابخانه‌یه (و بگره قوتابخانه‌کانی پاش ئه‌مه‌ش تاده‌گاته پاش رینسانسیش) ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی دیزاینه‌ری بیناکان هونه‌رمه‌ندی شێوه‌کار بوونه وه‌ک لیۆناردۆ داڤینشی و مایکڵ ئه‌نجلۆ.ئه‌مه‌ش ئه‌و به‌ڵگه‌یه رونتر ده‌کات که ئه‌و کات شتێک نه‌بووه به‌ناوی ئه‌ندازه‌ی بیناسازی به‌ڵکو له بیناسازی ته‌نها هونه‌ر بووه.
ته‌مه‌نی بیناسازی و فه‌لسه‌فه‌ی کلاسیک زۆر بووه تاکوو سه‌رده‌می رۆشنگه‌ری (رێنسانس) و بگره تاکوو شۆرشی فه‌ره‌نسیش هه‌ر باوی بووه . له به‌شه‌کانی داهاتوودا باسی چۆنیه‌تی روخان و کۆتایی فه‌لسه‌فه و بیناسازی کلاسیک و سه‌رهه‌ڵدانی بیری ڕۆشنگه‌ری و مۆدێرنتان بۆ ده‌که‌م په‌نا به‌خوا .
ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌کی بیناسازی کلاسیکن:







پیتەر ئاینزمان تەلارسازێکی بە ڕەچەڵەک ئەمریکیە ، لە ساڵی 1932 لە نیویۆرک لە دایک بووە . بە یەکێک لە باشترین ئەو تەلارسازانە دادەنرێت کە لەسەر رێبازی هەڵوەشانەگەری Dee construction style کاری کردووە . تاکوو ئێستاش لە ژیاندا ماوە
ئەمەش سایتی تایبەت بە خۆیەتی:
http://www.eisenmanarchitects.com
ئەمانەش بەشێک لە دیزاینە کانیەتی: 






























ته‌لارسازێکی ئه‌مریکیه ، له 8-6-1867 له ئه‌مریکا له دایک بووه، وه‌کو ته‌لارسازێک و دیزاینه‌ری ناوه‌وه‌ی بینا ( interior designer ) و نوسه‌ر فێرکارو فه‌یله‌سوفێک ناوی ده‌رکردووه. له ژیانی دا زیاتر له 1000 پرۆژه‌ی دیزاین کردووه ، له نێوانیاندا زیاتر له 500 پرۆژه‌ی ته‌واو بووه
فرانک لیود رایت داده‌نرێت به دامه‌زرێنه‌ری ریبازی ئه‌ندامی organic Architecture که رێبازێکه له بیناسازی مۆدێرن ، باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌م رێبازه ماڵی تاڤگه یهfalling watter house کە رایت لە 1920 جێبەجێ کراوە

رایت لە ژیانیدا زۆر جۆر بینای دیزاین کردووە وەک : کەنیسە و خانوو و ڤیلا و بینای اداری و مۆزەخانە و قوتابخانە و ئوتێل ، جگە لە دیزاینی داخلی و دیزاینی ئەساس دەرگاو پەنجەرە .
رایت لە ژیانیدا 20 کتێبی نووسیوە جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە نووسراو بۆ رۆژنامە و گۆڤارەکان ، وەکو مامۆستایەکیش لە زانکۆکانی وڵاتە یەکگرتووەکان و ئەوروپا خزمەتی کردووە
لە دیارترین کارەکانی مۆزەخانەی گۆگنهامە لە نیویۆرک (1943 -1959 ) 







Maybe we can show government how to operate better as a result of better architecture.. (1939)”
Frank Lloyd Wright
له‌وانه‌یه ئێمه بتوانین نیشانی حکومه‌ت بده‌ین که چۆن باشتر کار بکات، له ئه‌نجامی باشتر کردنی بیناسازی .
[color=dark red] “A man that has a taste of music, painting, or architecture, is like one that has another sense, when compared with such as have no relish of those arts”
Joseph Addison
که‌سێ که چێژ وه‌رده‌گرێت له موسیقا و تابلۆی هونه‌ری و بیناسازی وه‌کو که‌سێکه که هه‌ستێکی زیادی هه‌بێت به به‌راورد له‌گه‌ڵ یه‌کێک که چێژ له هونه‌ر وه‌رناگرێت [/color]Architecture is the learned game, correct and magnificent, of forms assembled in the light.”
Le Corbusier
بیناسازی یاریه‌کی فێرکاریه ، راستکردنه‌وه‌و گه‌وره کردنی فۆرمه‌کان و کۆکردنه‌وه‌یان له ژێر روناکی.
“The mother art is architecture. Without an architecture of our own we have no soul of our own civilization.”
Frank Lloyd Wright
دایکی هونه‌ر بیناسازیه ، به بێ بوونی بیناسازیه‌کی خۆمانه ئێمه رۆح شآرستانیه‌تمان نیه
“Architecture is a social act and the material theater of human activity.”
Spiro Kostof
بیناسازی نواندنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه ، وه که‌رسته‌کانیشی شانۆی کاروباری رۆژانه‌ی مرۆڤن.
“There are three forms of visual art: Painting is art to look at, sculpture is art you can walk around, and architecture is art you can walk through”
Dan Rice
هونه‌ری بینراو سێ شێوه‌ی هه‌یه : شێوه‌کاری ، هونه‌رێکه بۆ سه‌یرکردنی . په‌یکه‌رسازی ، هونه‌رێکه که ده‌توانی به‌ده‌وری بسوڕێته‌وه ، وه بیناسازی هونه‌رێکه که ده‌توانی به ناویدا بڕۆیت
“Architecture, of all the arts, is the one which acts the most slowly, but the most surely, on the soul”
Ernest Dimnet
بیناسازی له نێوان هه‌موو هونه‌ره‌کان دا خۆی به خاوی ده‌نوێنێت ، به‌ڵام به دڵنیایه‌کی زیاتر له ناو رۆح
“An architect is the drawer of dreams”
Grace McGarvie
ئه‌ندازیاری بیناساز وینه‌کێشی خه‌ونه‌کانه .
“Architecture is music in space, as it were a frozen music”
Friedrich Wilhelm Joseph von Schelling
بیناسازی مۆسیقایه‌که له بۆشاییدا . یاخود مۆسیقایه‌که بێده‌نگه (به‌ستووه)
“Architecture is the art of how to waste space.”
Philip Johnson
بیناسازی هونه‌ری چۆنیه‌تی به‌فیڕۆدانی بۆشاییه.
“A doctor can bury his mistakes but an architect can only advise his client to plant vines.”
Frank Lloyd Wright
دکتۆر ده‌توانی به هه‌ڵه‌یه‌ک که‌سێک بنێژێت ، به‌ڵام ئه‌ندازیاری بیناساز ته‌نها ده‌توانێت ئامۆژگاری خاوه‌ن ماڵ بکات به ناشتنێ دارمێوێک
“Architecture is politics.”
Mitchell Kapor
بیناسازی سیاسه‌ته
“Architecture is the work of nations”
John Ruskin
بیناسازی کاری نه‌ته‌وه‌کانه
“Simplicity is the ultimate sophistication.”
Leonardo da Vinci
ساده‌یی بنچینه‌ی ئاڵۆزیه
“Art is never finished, only abandoned.”
Leonardo da Vinci
هونه‌ر هه‌رگیز نامرێت ، ته‌نها کۆچ ده‌کا
“Architecture is a visual art, and the buildings speak for themselves.”
بیناسازی هونه‌رێکی بینراوه ، وه بیناکان قسه ده‌که‌ن بۆ خۆیان
Architecture begins where engineering ends
Walter Gropius
بیناسازی دەست پێدەکات کاتێک ئەندازیاری کۆتایی پێدێت
به‌رێزان ئه‌مانه‌چه‌ند زاراوه‌یه‌کی بیناسازی کوردین که ئێستا زۆربه‌یان بیر چووه‌نه‌ته‌وه
بۆ زیندوو کردنه‌وه‌یان ئه‌یخه‌مه به‌ر چاوتان
که له کتێبی( مه‌مله‌که‌تی که‌لاوه‌کان)ی شێرزاد هه‌ینی وه‌رم گرتووه
سابات: که‌پر
به‌هاربه‌ند :شوێنێکه وه‌ک به‌ر هه‌یوان ،لایه‌کی به‌ره‌ڵایه ،که سه‌رما ته‌واو ده‌بوو وڵاخ له ته‌وێله‌دا گه‌رمایان ده‌بێت له‌وێ ده‌یانبه‌ستنه‌وه
توبخ : نهۆم ،طابق
به‌رده نوێژ :به‌ردی پان و ته‌خت و لووسه بۆ نوێژکردن له زۆر شوێنی گشتی و سه‌ره‌ڕێ دانراوه‌و پاک و خاوێن راگیراوه
قه‌مته‌ره : سه‌رده‌رگای به‌رز و قایمی خانوو حه‌ساری گه‌وره
کۆتره: داری هه‌یوان ،سه‌ره‌که‌ی به نه‌خشه
دار پاڵه‌وان : داری ئه‌ستووره ،بۆ تووند کردنی ده‌رگا و دیواری لار به‌کارده‌هات به پشتی ده‌رگایان وه‌ده‌نا
هه‌وره بان : له‌ناوچه‌ی هه‌ولێر به‌یتوونه‌یه
گوڵته: دیوارێکی پان و ئه‌ستووری له قوڕه به دیواری لار و درێژیان وه‌ده‌نا
باهوو : چوارچێوه‌ی ده‌رگایه ،که له داری گوێز دروست کرابێت.
چه‌یه‌ر : ده‌رگای باخچه‌یه ، به‌دڕک و تیسو کورته‌دار دروست ده‌کرێت، سه‌نگه‌ریشه
هه‌تان : ره‌شه‌خان، دروستکراوی خانووی ته‌وێله‌ی کۆنی کورده‌واریه
ئاغابان : ژورێکه یان زیاتر ،له ژووره‌وه قالدرمه‌ی بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه له ده‌شتی هه‌ولێر به‌م جۆره خانووانه گووتراوه شارستانی
پارده : سه‌کۆ
شمشێره : کلیلی درێژی ده‌رگایه له دار درووست کراوه
هه‌نوان : خانوو به‌ره
له‌ڤه‌ند : قامیش
خۆکه : خانووی ساده‌یه ئاژه‌ڵی تێدا به خێو ده‌کرێت، ته‌وێڵه
زنج : ته‌وێڵه‌یه به پووش و قوڕ دروست ده‌کرێت
کادین : دروستکراوێکی ساده‌و پته‌وه بۆ هه‌ڵگرتنی کا ، که له بارانی زستان ده‌یپارێزێت.
عه‌مبار : دروستکراوێکی بچووکه بۆ هه‌ڵگرتنی دانه‌وێڵه به تایبه‌ت گه‌نم و جۆ
که‌ڤر : به‌رد
کونده‌ڵان : دروستکراوێکی ساده‌یه ، له ناوه‌ندی حه‌وشه‌ی گه‌وره‌ی ناوچه گه‌رمه‌کانی کورده‌واری درووست ده‌کرێت ، دوو نهۆمه و سه‌ره‌که‌ی سێبه‌ر بۆ ئه‌و کوونده ئاوانه ده‌کات تا خۆریان به‌رنه‌که‌وێت به ساردی و فێنکی بمێننه‌وه
خه‌شیو : ژووره‌ی زه‌خیره‌یه
قوتان : شوێنێکه بۆ هه‌ڵگرتنی گۆزه‌و جه‌ڕه‌ی ئاو
هه‌رزاله : ئه‌ستێرک ، له ژووری خێزانه بۆ هه‌ڵگرتن و کۆکردنه‌وه‌ی زه‌خیره‌و که‌لو په‌لی ناو ماڵ به‌کاردێت
که‌ندوو : درووسکراوێکه بۆ هه‌ڵگرتنی ئارد و دانه‌وێله به کاردێت
سارداو : حه‌وزی ئاوخواردنه‌وه‌یه
گووفه‌ک : زبڵدانی گوونده‌کانه
سپیترک : قاڵدرمه
به‌رسڤک : هه‌یوان
مێردره‌وه : ستاره‌یه له هه‌ندێ شوێندا پارده و به‌یتوونه‌شه
سه‌رشۆرک : گه‌رماوی خێزانه
ناندین : شوێنی خۆراک ئاماده کردنه‌ه ،مطبخ
چاوه ، هۆده : ژوور
دیارخان : دیوه خان
[url=http://www.uae-up.com/up3][img]http://www.uae-up.com/up3/uploads/f15ee963ab.jpg[/img][/url]